Mohammed Kareem 1 years

ڕۆڵی ڕادیۆی دەنگی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی شۆڕشی گوڵان (1976-1991)

                                  محه‌مه‌د كه‌ریم سه‌عید                        سیروان مه‌حموود ڕه‌شید    

    ئامانجی سهرهكی توێژینەوەی (ڕۆڵی ڕادیۆی دەنگی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی شۆڕشی گوڵان) بریتییه لە دهستنیشانكردنی ئهو ڕۆڵهی، کە ڕادیۆی دەنگی کوردستان لە سەردەمی شۆڕشی گوڵان (1976-1991) لە پاڵپشتیکردنی شۆڕش و هاندانی جەماوەری کوردستان لە بەرگریکردن لە خاک و نیشتمانەکەیان. 

لەو سۆنگەیەوە، توێژەران، لە ڕێگەی میتۆدی لێکۆڵینەوەی مێژوویی و گوتارشیکاری، کاریان لەسەر ڕۆڵی ڕادیۆی دەنگی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی شۆڕشی گوڵان کردووە، بەو مانایەی توێژینەوەکە، پێداچوونەوەیەکی زانستییە بە میدیای شۆڕشگێڕیی، بە مەبەستی دەرخستنی ڕاستی و دروستی ڕووداوە مێژووییەکان و شوێنپێهەڵگرتنیی ڕێڕەویان لەو قۆناغەیبزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستاندا و دەرخستنی ڕۆڵی ڕادیۆی دەنگی کوردستان لە ماوەی ساڵانی شۆڕشی گوڵاندا. بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەکە: https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/1567

 

 

 

ڕۆڵ، ڕادیۆ، دەنگی کوردستان، شۆڕشی گوڵان,